به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیروان وائیلی له‌و باره‌یه‌وه به هه‌واڵده‌ریی سوومه‌رییه نیووزی وتوووه: پڕۆژه‌که‌ی فوئاد مه‌عسووم بۆ ده‌ست­پێکردنی گفتوگۆی نێوان به‌غدا-هه‌ولێر گه‌شتۆته قۆناغێکی باش و وێده‌چێت ئه‌و گفتوگۆیه به یارمه‌تیی ته‌کنیکی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌م زووانه ده‌ست­پێ‌بکات.
ناوبراو زیادی کرد: فوئاد مه‌عسووم له باره‌ی گفتوگۆی نێوان به‌غدا و هه‌ولێره‌وه سێ په‌یامی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک­وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و ئا‌نتۆنیۆ گوترێس، سکرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان کردوووه و له‌و په‌یامانه‌دا داوای له هه‌ر سێ لایه‌ن کردوووه پاش ئاهه‌نگی ساڵی نوێی زایینی هه‌وڵی ده‌ست­پێکردنی گفتوگۆکان بده‌ن.
وائیلی وتیشی: سه‌رۆک کۆماری عێراق پێشنیاری کردوووه کۆتله‌یێک پێکبهێنرێت که نوێنه‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆک ­وه‌زیران، سه‌رۆک کۆمار و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان تێیدا به‌شدار بن و ئاماده‌کاریی پێویست بکه‌ن بۆ ده‌ست­پێکردنی گفتوگۆی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو هه‌ندێک ته‌وه‌ری جۆربه‌جۆر وه‌کوو بودجه‌ی گشتیی عێراق، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ناوچه جێناکۆکییه‌کان، نه‌وت و پارێزگای که‌رکووک خاڵه به‌رجسته‌کانی ناکۆکیی نێوان به‌غدا و هه‌ولێرن و له‌و گفتوگۆیه‌دا باسیان له‌سه‌ر ده‌کرێت.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ پێشتریش ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌ن باسی ئه‌نجام دانی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ژێر چاودێریی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانی کردبوو ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای ساڵی نوێی زایینی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment