بەپێی هەواڵی کوردپرێس نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دیمانەیێکی کورت لەگەڵ سۆمەریە نیووزدا وتی ئەگەر بمانەوێت ئەم دۆخە قەیراناوییە تێپەڕێنین دەبێت هەڵبژاردن بەڕێوە بەرین.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە هەرگیز لە هۆکاری کشانەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە حکوومەت تێنەگەشتین.
بارزانی گوتیشی: ڕووداوەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان بۆتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت و دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان. ئێستا هەولێر ئامادەی ئیدارەکردنی هاوبەشی دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانی هەرێمە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment