ئه‌گه‌ری هه‌ستانی لافاو لە کرماشان هه‌یه‌

به‌شی ئێران/کوردی- کارناسی پێشبینیی ئیداره‌ی که‌شناسیی پارێزگای کرماشان هاوپه‌یوه‌ند به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی لافاو و به‌سرانی ئاوه‌ڕۆکان له‌ هه‌ندێ له‌ ناوچه‌کانی پارێزگا هۆشداری دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عید قاسمی له‌ هاتنی شه‌پۆلێکی ناسه‌قامگیر بۆ ناوچه‌که‌ هه‌واڵی دا و وتی: ئه‌و شه‌پۆله‌ بارینی به‌فر و بارانی له‌ ناوچه‌که‌ ده‌بێت.

ناوبراو ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی که‌ بارینه‌کان له‌ به‌شی باکووری و باکووری ڕۆژئاوای پارێزگا زیاتر ده‌بێت وتی: ئه‌گه‌ری هه‌ستانه‌وه‌ی لافاو و به‌ستنی ئاوه‌ڕۆکان له‌ ناوچانه‌ بوونی هه‌یه‌.

قاسمی زیادیشی کرد: ئه‌مڕۆ پله‌ی گه‌رمای شاری کرماشان له‌ گه‌رمترین کاتژمێره‌کاندا 13 پلەی گەرمی و سبه‌ینێ 10 ده‌ره‌جه‌ی سانتیگراد ده‌بێت.

کارناسی پێشبینیی ئیداره‌ی گشتیی که‌شناسیی پارێزگای کرماشان ڕای­گه‌یاند: ڕه‌نگه‌ به‌ هاتنی ئه‌م پاڵه‌پستۆیه‌ له‌ ساردترین کاتژمێره‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 6ی به‌فرانبار پله‌ی گه‌رمای هه‌ندێ له‌ شاره‌کانی پارێزگا له‌وان کرماشان بگاته‌ خواره‌وه‌ی سیفر.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9645

Your Comment

You are replying to: .
captcha