1030ملیار ڕیاڵ قەرزی بانکی بە سوودی کەمەوە بۆ لێقۆماوانی بوومەلەرزە تەرخان دەکرێت

بەشی ئێران/ کوردی-لە دانیشتنی ئەو حەفتەیەی دەستەی سەرۆکایەتیی دەوڵەتدا حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران باسی پێدانی قەرزی بانکی بە ڕێژەی 1030 ملیار ڕیاڵ بۆ لێقۆماوانی بوومەلەرزە کرد و وتیشی بڕی 30 هەزار ملیار ڕیاڵ بۆ بیمەی ئەو هاووڵاتییانەی بیمەی سڵامەتیان نییە تەرخان دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس حەسەن ڕۆحانی لە دانیشتنی دەستەی سەرۆکایەتیی دەوڵەتدا وێڕای پیرۆزبایی کردنی لەدایک بوونی حەزرەتی مەسیح تیشکی خستە سەر ئەو بڕە قەرزە بانکییە بۆ لێقۆماوانی بوومەلەرزەی کرماشان تەرخان کراوە و وتی سوودی ئەو قەرزە بانکییانە بۆ گوندەکان لە سەدا 4 و بۆ شارەکان لە سەدا 5 دەبێت.

ڕۆحانی زیادی کرد: بە مەبەستی چێ­کردنەوەی 1500 یەکەی نیشتەجێ بوون لە شارەکاندا بڕی 6 ملوێن تمەن و لە گوندەکانیش بڕی 5 ملوێن تمەن پارەی بێ­بەرانبەر دەدرێت.

ناوبراو هەروەهاش ئاشکرای کرد بڕیارە بۆ قەرەبووکردنەوەی بەشێک لە زیانی ئەو ماڵانەی خەساریان لێکەوتوووە بڕی 2 ملوێن تمەن بۆ کڕینی کەل و پەلی نێوماڵ بە لێقۆماوان بدرێت.

هەر لەو دانیشتنەدا دەستەی وەزیران بڕیاریان دا بڕی 30 هەزار ملیار ڕیاڵ بۆ بیمە کردنەوەی ئەو هاووڵاتییانەی بیمەی سڵامەتیان نییە بۆ وەزارەتی تەندروستی تەرخان بکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 9644

Your Comment

You are replying to: .
captcha