بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەدنان موفتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە هەڵوێستەکانی نووری مالیکی دەکات بەرامبەر بە باشووری کوردستان و دەڵێت: لە سیاسەتدا دۆژمنایەتی هەمیشەی نییە، بەڵکوو بەرژەوەندی هاوبەش هەیە.
لەدوای گشتپرسییەکەی 25ی سێپتێمبێری 2017، حکوومەتی عێراق وەکوو کاردانەوەیێک بەرامبەر بەو بڕیارەی هەرێمی کوردستان، لە ڕووی سیاسی و سەربازی و ئابوورییەوە سزای هەرێمی کوردستانی دا، ئەگەرچی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی نیشان داوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، ژمارەیێک لە وڵاتانیش گوشاریان خستووەتە سەر بەغدا، بەڵام تا ئێستا عێراق نایەوێت دانووستان بکات و بەردەوامە لە سزادانی خەڵکی کوردستان.
سەرچاوە: ڕووداو
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment