تیمی پرێسی سینگی گه‌وره‌ساڵانی مه‌هاباد پله‌ی دووهه‌می کێبه‌رکێی پاڵه‌وانێتیی وڵاتی مسۆگه‌ر کرد

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- سه‌رۆکی ده‌سته‌ی پاورلفتینگی مه‌هاباد ده‌ڵێت: تیمی پرێسی سینگی گه‌وره‌ساڵانی مه‌هاباد پله‌ی دووهه‌می پاڵه‌وانێتیی وڵاتی مسۆگه‌ر کرد.

چیا حه‌سه‌ن‌زاده‌ سه‌رۆکی ده‌سته‌ی پاورلفتینگی مه‌هاباد به‌ هه‌واڵنێری کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: له‌ کێبه‌رکێی پرێسی سینگدا، تیمی گه‌وره‌ساڵانی ئه‌و شاره‌ 9 میداڵیای ڕه‌نگامه‌ی له‌ تیری ته‌مه‌نی گه‌وره‌ساڵاندا وه‌ده‌ست هێنا.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: تیمی شاری مه‌هاباد وه‌کوو نوێنه‌ری پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌ کێبه‌رکێی پرێسی سینگی پاڵه‌وانێتیی وڵاتدا به‌شداری کرد و 5 میداڵیای زێڕ و 4 میداڵیای بڕۆنزی مسۆگه‌ر کرد و بۆ یه‌که‌مین جار پله‌ی دوهه‌می ئه‌و کێبه‌رکێیانه‌ی وه‌ده‌ست هێنا.

حه‌سه‌ن‌زاده‌ وتیشی: ڕۆژانی 29ی سه‌رماوه‌ز تاکوو 2ی مانگی به‌فرانبار کێبه‌رکێی پاڵه‌وانێتیی پرێسی سینگی وڵات به‌ میواندارێتیی شاری ورمێ و به‌ ئاماده‌بوونی 270 وه‌رزشوانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

سه‌رۆکی ده‌سته‌ی پاورلفتینگی مه‌هاباد ڕاشی‌گه‌یاند: سه‌عید مووسه‌وی، حه‌مید که‌ره‌می، داوود خزری‌نیا، سیاوه‌ش ئیسحاقی و ڕه‌حیم جه‌باری میداڵیای زێڕ و یه‌حیا مووسه‌وی، مادح پیری، سینا خالند و موحسن ئه‌حمه‌دی میداڵیای بڕۆنزیان مسۆگه‌ر کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9625

Your Comment

You are replying to: .
captcha