به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محهمهدقهسیم عوسمانی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئیسنا وتی: ئه‌وه‌ی ئاشکرایه ئه‌وه‌یه که به‌و بۆنه‌وه که ده‌وڵه‌ت له ژێر گوشاری ئا‎بووریی دایه داهاته‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ تێچووه‌کانی به‌س نییه و وادیاره که یه‌کێک له‌و ڕێگا سه‌ره‌کییانه بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی تێچووه‌کانی ده‌وڵه‌ت گوشارخستنه‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا له ڕێگای زیادکردنی نرخی که‌رتی وزه و کاڵا سه‌ره‌کییه‌کان له‌وان نان و سڕینه‌وه‌ی یارانه‌یه که ئه‌وه له دۆخی ئێستادا له به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات‌دا نییه.
ناوبراو زیادی کرد: ئێستا کۆمه‌ڵگا خۆی گوشاری له سه‌ره و گوشاری له‌وه زیاتر قبووڵ ناکرێت. پێشتر ته‌نها چینی که‌م داهات گوشارییان له سه‌ر بوو به‌ڵام ئێستا چینی مامناوه‌ندی کۆمه‌ڵگاش له ژێر گوشار دان که ئه‌وه ده‌بێته هۆی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵک و له به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات‌دا نابێت.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی په‌رله‌مان درێژه‌ی دا: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت بیه‌وێت تێچووه‌کانی دابین بکات ڕێگایێک جگه له زیادکردنی نرخه‌کانی نییه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که په‌رله‌مان ڕێگری له زیادبوونی نرخه‌کان بگرێت به سڕینه‌وه‌ی تێچووی زیاده‌ی ده‌وڵه‌ت، که‌م کردنه‌وه‌ی تێچووی ته‌شریفات و سڕینه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌و چالاکییانه که له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تدا نییه.
عوسمانی له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی یارانه‌ی یه‌ک له ده‌ی سه‌ره‌کیی بودجه‌ی 97 جه‌ختی کرده‌وه و وتی: هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نه‌ده‌بووا به‌شێک له کۆمه‌ڵگا یارانه‌یان بگرتایا. ئێستا ئێمه خه‌ریکین کارێکی هه‌ڵه هه‌موار ده‌که‌ین.
عوسمانی ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که ئه‌و داهاتانه که له سڕینه‌وه‌ی یارانه‌ی یه‌ک له ده‌ی چینی باڵا وه‌ده‌ست دێت ده‌بێ بدرێته چینی که‌م داهات، دابین کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌خساندنی هه‌لی کار و زیادی کرد: ده‌بوایا زووتر له‌مه یارانه‌ی چینی ده‌وڵه‌مه‌ندی کۆمه‌ڵگا بسڕیابایه. هیوادارین له‌و ماوه‌یه‌شدا ده‌وڵه‌ت زانیاریێکی وردی به‌ده‌ست هێنابێت که به وردییه‌وه بتوانێت یارانه‌ی چینی باڵای کۆمه‌ڵگا بسڕێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment