ئاگر کەوتە گیانی نەیجەکانی دەریاچەی زرێبار

بەشی کوردستان- سەرلە بەیانیی ڕۆژی شەممە ئاگر کەوتە نێو نەیجەکانی دەریاچەی زرێبار و تا ئێستا نەکوژاوەتەوە، مەترسیی ئەوەش هەیە بە هۆی هەڵکردنی باوە ئاگرەکە پانتاییێکی بەربڵاوتر بگرێتە بەر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیدارەی ژینگە پارێزیی مەریوان ڕای­گەیاند: ئاگر بەشێکی نەیجەکانی کەناری دەریاچەی زرێباری گرتۆتەبەر و سەرەڕای ئامادەبوونی چوار گرووپی پاراستنی ژینگە بۆ کوژانەوەی ئاگرەکە، ئەو ئاگرە هێشتاکە بەردەوامە.

پانتایی ناوچەی ئاگر لێکەوتوو و دژوار بوونی دەس پێڕاگەیشتن بەو ناوچەیە، کوژرانەوەی ئاگرەکە دژوار دەکات. لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە چەند جار ئاگری بچووک لەو ناوچە کەوتبوو بەڵام بەرپرسانی پارێزگا ئاوڕیان لەو ڕووداوانە نەداوەتەوە.

بوونی نەیجەکان لە کەنار و قەراخەکانی زرێبار وەکوو بەشێکی بێ بڕانەوەی دەریاچەکە دیمەنێکی جوانی داوەتە ئەو ناوچەیە و لە ناوچوونی نەیجەکان دەبێتە هۆی تێکدانی هاوسەنگیی ئێکۆلۆژیکیی زرێبار.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9610

Your Comment

You are replying to: .
captcha