حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌وڵه‌کانی بۆ دابه‌ش‌کردنی هه‌رێمی کوردستان به‌ دوو به‌شی ئیداری چڕ ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژنامه‌ی لوبنانیی "الاخبار" نووسیی: دۆخی ئێستاکه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و هه‌له‌ بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ڕه‌خسێنێت که‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ دابه‌ش کردنی هه‌رێمی کوردستان به‌ دوو به‌شی ئیداری چڕ بکاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی "الاخبار" له‌ زاری هه‌ندێ سه‌رچاوه‌وه‌ که‌ ئه‌وانی به‌ سه‌رکرده‌ی کورد ناساندوووه‌، ڕای‌گه‌یاند: دۆخی ئێستاکه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ گۆشه‌گیریی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و دابه‌ش کردنی هه‌رێم به‌ دوو به‌شی ئیداریی هه‌ولێر و سلێمانی زۆر له‌باره‌.

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات هه‌ندێک گه‌ڵاڵه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ له‌ نه‌خشه‌ی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌ و جه‌ختی کرده‌وه‌: گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا دوا که‌وتوووه‌ و باس له‌ ئه‌گه‌ری ‌دواکه‌وتنی ئه‌و گفتوگۆیه‌ تاکوو سه‌ره‌تای ساڵی نوێی زایینی ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بتوانێت ئامانجه‌کانی له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌سته‌به‌ر بکات.

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ زیاتر ده‌نووسێت: هه‌رچه‌نێک کورده‌کان به‌ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئارمانجه‌کانیان نزیکتر ده‌بنه‌وه‌، کێشه‌کانیان زیاتر ده‌بێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9608

Your Comment

You are replying to: .
captcha