هەوڵەکانی پاش بوومەلەرزەی ئەم دواییانە لە کرماشان و کرمان

بەشی ئێران- عەبدوڕەزا ڕەحمانی فەزڵی وەزیری ناوخۆی وڵات ڕای­گەیاند: بەخێرایی یارگەیاندن یەکێکە لە یەکەمایەتییەکانی ئێمە، دوور لە ئینسافە کە بڵێن ناوەندی قەیران بۆ خۆی تووشی قەیران بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری ناخۆ شەوی شەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی یەکی دەنگ و ڕەنگی ناوخۆ ئاماژەی دا بە بوومەلەرزەی «کوهبنان»ی کرمان کە بوو بە هۆی زیان لێکەوتنی 300 خانوو و زیادی کرد: داڵغەی سەرەکیی ئێمە لە ڕووداوەکاندا دابەزاندنی ڕێژەی زیان لێکەوتووان و ڕێگری کردن لە لێکەوتنی خەساری زۆرترە.

ناوبراو ئاشکرای کرد: سەرەکیترین دڵەخورپێی پاش بوومەلەرزە درز بردنی بۆریی غاز و ئاگرکەوتنەوەیانە، کە لە بوومەلەرزەکانی ئەم دواییانەی تاران و کرماشان و کرمندا گرینگترین دڵەخورپێی بەرپرسان بوو.

ڕەحمانی فەزڵی سەبارەت بە هەوڵەکانی پاش بوومە لەرزەی ئەم دواییانە کرماشان وتی: لە بوومەلەرزەکەی ڕۆژئاوای وڵاتدا حەفت شار و نزیک لە 1900 گوند خەساری جیدییان لێکەوت و ڕێکخراوەکانی ئەرتەش و سوپا و مانگی سوور و بەڕێوەبەرایەتیی قەیران کەمتر لە 30 خولەک پاش ڕوودانی بوومەلەرزە لە شوێنەکە ئامادەبوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9607

Your Comment

You are replying to: .
captcha