بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆناڵد ترەمپ سەرۆککۆماری ئەمریکا گەڵاڵەیێکی بووجەی ٢٠١٨ی ئەو وڵاتەی واژۆ کرد کە تێیدا بڕی ٣٩٣.٣ ملیۆن دۆلار پشتیوانیی سەربازی لە هێزی کوردی یەپەگە بکرێت.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی وەدەست کەوتوون، ئەو چەک و تەقەمەنییانەی کە ئەمریکا بە نیازە وەکوو پاڵپشتیی خۆی لە هێزەکانی یەپەگە لە بەرنامەی بووجەی ٢٠١٨دا بیگونجێنێت بریتییە لە هەزاران ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، مووشەکی زیرەکی گەرمایی، ڕۆکێت و چەند جۆری دیکەی چەکی زیرەک.
هەروەها لە بەرنامەی بووجەی ٢٠١٨ی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا بڕی یەک ملیار و ٢٦٩ ملیۆن دۆلار بۆ تەیار کردن و ڕاهێنانی هێزە سەربازییەکانی عێراق و بڕی ٥٠٠ ملیۆن دۆلاریش بۆ سووریا ڕەچاو کراوە و بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئێستادا لە سووریا ٢٥ هەزار کەس لە وڵاتی سووریا لەلایەن ئەمریکاوە مەشق و ڕاهێنانیان پێدەکرێت.
سەرچاوە: تایم تورک
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment