- سەرۆککۆماری تورکیا: ساڵیانێکی زۆر ئێمە پشتیوانیمان لە بەڕێوەبەرایەتیی باکووری عێراق کرد، ئێستاکە ناتوانن مووچەی فەرمانبەرەکانیان بدەن
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کە بۆ بەشداری لە کۆنگرەی ٦ی پارتی داد و گەشە بۆ پارێزگای جۆلەمێرگ سەفەری کردبوو لە کۆی خەڵکی پارێزگاکەدا ڕایگەیاند: ساڵیانێکی زۆر زۆرترین پشتیوانیمان لە بەڕێوەبەرایەتیی باکووری عێراق کرد. لە نالەبارترین دۆخیاندا و کاتێک من سەرۆکوەزیران بووم بڕی ٢ ملیار دۆلار قەزمان پێدان. ئێستا ناتوانن مووچەی فەرمانبەر و کارمەندەکانیان بدەن. ئێمە وەکوو برا چاومان لێدەکردن.
- ئەرکانی فەرماندەییی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بە فەرمی ڕایگەیاند: هێزی وشکاییی سوپای تورکیا بۆ شەڕ لەگەڵ پەکەکە چووەتە باکووری عێراقەوە.
ئەرکانی فەرماندەییی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا ڕایگەیاندووە: هێزی وشکاییی سوپای تورکیا بە ئامانجی پاکسازیی هێزەکانی پەکەکە چوونەتە باکووری عێراق و ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاویان لە ناوچەکانی ئاواشین، باسیان و هاکورک لە باکووری عێراق دەست پێکردووە.
- پاش ئازاد بوونی هاووڵاتیی ئاڵمانی لە زیندانی تورکیا: وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا لەسەر ئامادە بوونی خۆی بۆ درێژەی دانوستان لەگەڵ تورکیا جەختی کردەوە.
پاش وەی هاووڵاتییێکی ئاڵمانیا لە زیندانەکانی تورکیا ئازاد کرا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وێڕای بە ئیجابی وەسف کردنی ئەو داپەڕە ڕایگەیاند: ئاڵمانیا ئامادەی دانوستان لەگەڵ تورکیایە.
- ڕێوڕەسمی توندی ئەمنی لە شوێنە هەستیار و قەرەباڵغەکانی تورکیا بۆ شەوی جانیڤێری
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بۆ ڕێگری لە هێرشی تیرۆریستی لە شوێنگەلێک وەکوو کلووپی شەوانەی ڕەینا، ڕێوڕەسمی توندی ئەمنیی گرتۆتە بەر و هێزە زرێپۆشەکان لە شەوی یەکەمی جانیڤێریدا دابین کردنی ئاسایشی کلووپەکان و فڕۆکەخانەکان و دیکەی شوێنە هەستیار و قەرەباڵغەکانی ئەو وڵاتە وەئەستۆ دەگرن.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment