حەیدەر شەشۆ ڕوونكردنەوەیێكی بەپەلە بڵاو دەكاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزی پاراستنی ئێزدیخان دوا بڕیاری خۆی لەبارەی پەیوەندی كردن بە عێراقەوە دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەیدەر شەشۆ فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدیخان لەشنگال ڕایگەیاند: تا ئێستا لە وەزارەتی پێشمەرگەوە چارەسەری كێشەی مووچەكەمان بۆنەكراوە و وەک خۆی ماوەتەوە، لە كاتێكدا ئەگەر ئیستیحقاقی خۆشمان پێنەدەنەوە، بەهیچ شێوەیێک پەیوەندی بە سوپای عێراقەوە ناكەین و وەک هێزی خۆبەخش بەردەوام دەبین.

حەیدەر شەشۆ وتیشی: چەندین جار داوامان لە وەزارەتی پێشمەرگە كردووە بۆئەوەی چارەسەری كێشەكەمان بۆ بكەن، بەڵام هیچ وەڵامێكیان نەداوینەتەوە، ئێمەش تا چارەسەر كردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چاوەڕێ دەكەین بزانین ئەو كێشانە بەچی دەگات.

ناوبراو ئەوەشی ڕوون كردەوە، ئەگەر كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گەیشتە قۆناغێک و وەزارەتی پێشمەرگەش چارەسەری كێشەكەی نەكرد، ئەوكات بڕیارێكی دیكە دەدەین بەوەی داوا لە حكوومەتی عێراقی بكەن بۆ دابین كردنی مافەكانمان.

سەرچاوە: SNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9597

Your Comment

You are replying to: .
captcha