بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێوڕەسمی ڕێز لێنان لە حەفتەی لێکۆڵینەوە و تەکنۆلۆژیا بە بەشداریی عیسا کەڵانتەری جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگە پارێزی و کاوە مەدەنی جێگری ڕاهێنان و لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی ژینگە پارێزی بەڕێوە چوو.
لەو ڕێوڕەسمەدا "فارووق سولەیمانی" بە بۆنەی لێکۆڵینەوە بەربڵاوەکانی لە بەشی ژینگەدا وەکوو توێژەری یەکەم لە وڵاتدا ناسێندرا و ڕێژی لێگیردرا.
دوکتور فارووق سولەیمانی کە وەکوو چالاکی بواری ژینگە ڕێزی لێگیردراوە، سەرۆکایتیی ئیدارەی ژینگە پارێزیی شاری پیرانشار و شنۆی لە کارنامەدایە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment