نوخبەی پیرانشاری وەکوو توێژەری یەکەمی وڵات لە بواری ژینگەدا هەڵبژێردرا

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا: لە مەراسیمێکدا کە بە ئامادەبوونی عیسا کەڵانتەری، جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگە پارێزی بەڕێوەچوو لە باشترینەکانی بواری ژینگە پارێزی ڕێز گیردرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێوڕەسمی ڕێز لێنان لە حەفتەی لێکۆڵینەوە و تەکنۆلۆژیا بە بەشداریی عیسا کەڵانتەری جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگە پارێزی و کاوە مەدەنی جێگری ڕاهێنان و لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی ژینگە پارێزی بەڕێوە چوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا "فارووق سولەیمانی" بە بۆنەی لێکۆڵینەوە بەربڵاوەکانی لە بەشی ژینگەدا وەکوو توێژەری یەکەم لە وڵاتدا ناسێندرا و ڕێژی لێگیردرا.

دوکتور فارووق سولەیمانی کە وەکوو چالاکی بواری ژینگە ڕێزی لێگیردراوە، سەرۆکایتیی ئیدارەی ژینگە پارێزیی شاری پیرانشار و شنۆی لە کارنامەدایە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9593

Your Comment

You are replying to: .
captcha