بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئالێکساندەر لاڤینتیڤ بە ئینتێر فاکسی ڕووسیای وتووە: لەو لیستەیدا کە بۆ بەشداریی نوێنەری گرووپە جیاوازەکان لە کۆنفرانسی سووچی ئامادەمان کردووە بەشێکی زۆر لە کوردەکانی سووریا بەشدار دەبن، بەڵام هیچ ئەندامێک لە حیزبی کوردیی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار نابێت.
نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا سەبارەت بە هۆکاری بانگهێشت نەکردنی PYD بۆ کۆبوونەوەی سووچی زیادی کرد: ئێمە هەوڵی زۆرمان داوە کە لیستکە هەموو لایەنە کوردەکان بگرێتە بەر بەڵام هاوکارە تورکەکانمان دژی ئەو بڕیارە وەستانەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment