گەڕی هەشتەمی کۆبوونەوەکانی ئەستانە لە بارەی رەوشی سووریا بە بێ بەشداریی PYD

بەشی سووریا- لایەنەکان لە گەڕی هەشتەمی کۆبوونەوەکانی ئەستانە لەبارەی رەوشی سووریا گەیشتنە رێککەوتن بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوان و پاک‌کردنەوەی ناوچەکان لە مین. - کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا لە ٢٩ بۆ ٣٠ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو لە سۆچی بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس لایەنەکان لە گەڕی هەشتەمی کۆبوونەوەکانی ئەستانە لەبارەی رەوشی سووریا گەیشتنە رێککەوتن بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوان و پاک‌کردنەوەی ناوچەکان لە مین.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە بەشداربووەکانی کۆبوونەوەکان بەدەست گەیشتوون، شاندی هەریەک لە تورکیا، رووسیا و ئێران گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر ئازادکردنی دەستگیرکراوان و پاک‌کردنەوەی ناوچە مێژووییەکانی سووریا لە مین.

هەروەها رێکەوتی ئەنجام‌دانی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا کە رووسیا بڕیاری داوە لە سۆچی ئەنجام بدرێت، دیاری کرا و لە ٢٩ بۆ ٣٠ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.

هەوڵەکانی شاندی هەرسێ وڵات بەردەوامن بۆ ئامادەکردنی راگەیەندراوی کۆتایی.

News Code 9586

Your Comment

You are replying to: .
captcha