بەپێی هەواڵی کوردپرێس دەمیرتاش، داواکاریی دۆسیەی ئاراستەی دادگای دەستووری تورکیا کرد و تیایدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە مافی پێشێل کراوە و رایگەیاندبوو، رێوشوێنەکانی دەستگیر کردن و دەستبەسەر کردنی نایاساییە، سنووردارکردنی گەیشتن بەدۆسیەکە، بابەتی تۆمەتبار کردنی بۆ دەستبەسەر کردنی ھۆکارەکەی ئازادیی رادەربرین و چالاکیی سیاسی بووە، بەھۆی دەستبەسەرکردنەوە نەیتوانیوە ئەرکی پەرلەمانتاری بەجێ بگەیەنێت.
ئەنجوومەنی گشتیی دادگای دەستووری تورکیا، لە کۆبوونەوەی دوێنێیدا داواکارییەکەی دەمیرتاشی تاوتوێ کرد.
دادگای باڵا داواکارییەکەی دەمیرتاش-ی رەت کردەوە، ئەویش بە بیانووی ئەوەی "رێگەی داواکاری نەگیراوەتە بەر بۆ بانگەشەی دەستگیر کردنەکە پێشێل کردنی یاسا بووە و داواکانی دیکەشی بێ بەش بوون لە پشت بەستن بە بەڵگە".
Your Comment