نێچیرڤان بارزانی ‌و قوباد تاڵه‌بانی گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشەمە سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی له ‌ئه‌ڵمانیا بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 20ی دیسەمبێر، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و قوباد تاله‌بانی جێگری سەرۆک وەزیران، پاش سه‌ردانێكی چه‌ند ڕۆژه‌یان بۆ ئه‌ڵمانیا له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ی له‌شاری به‌رلینی ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا‌ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ‌و وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته‌ كۆ بوونه‌وه‌ و شه‌ڕی داعش و كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێ كرد.

News Code 9543

Your Comment

You are replying to: .
captcha