بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان ڕایگەیاند خولی هەشتەمی دانوستاندنەکانی ئەستانە بە مەبەستی چارەسەریی دیپلۆماسییانەی قەیرانی سووریا سبەینێ لە پێتەختی ئەو وڵاتە دەست پێدەکاتەوە.
نووسینگەی ڕاگەینادنی وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان بەیاننامەیێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: دانوستاندنەکانی ئەستانەی ٨ سبەینێ بە ئامادە بوونی سێ وڵاتی ئێران، تورکیا و ڕووسیا وەکوو زامنی ئاگربڕ، نوێنەری گرووپە بەرهەڵستکارەکانی سووریا، نوێنەری حکوومەتی ئەو وڵاتە و چاوەدێرانی نێونەتەوەیی سبەینێ دەست پێدەکات.
بەیاننامەکە ئامەژەی بەوەش کردووە دانوستاندنەکان دوولایەنە و چەند لایەنە دەبێت و بەشداربووان بەنیازن لێژنەیێک بۆ ئازاد کردنی زندانییان، گواستنەوەی تەرمەکان و هەوڵ بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنەکانی سووریا پێکبهێنن. هەروەها دابەزاندنی ئاستی تەنگژەکان، ناردنی بێبڕانەوەی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان و سڕینەوەی مین لە ناوانە مێژووییەکان لە دیکەی تەوەرەکانی دانیشتنەکەی سبەینێ دەبێت.
بەشداریی کوردەکانی سووریا کە هەمیشە لەلایەن تورکیاوە دژایەتیی لەگەڵ کراوە لەو بابەتانەیە کە تەنگژەی زۆری لێبۆتەوە و وەک دیارە دیسانەوەش کوردەکان بانگهێشتی دانوستاندنەکان نەکراون.
سەرچاوە: هەواڵدەریی ئانادۆلۆ
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment