کوردپرێس: سەباح نوعمان، وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٠دا، دەزگای دژەتیرۆری عێراق، زیاتر لە ٣٠٠ ئۆپەراسیۆنی دژی چەکدارانی داعش ئەنجام دا و تێیاندا زیاتر لە ٢٠٠ فەرماندەی باڵای ئەو گرووپە کوژران، هەروەها زیاتر لە ٣٠٠ داواکراویش دەستگیر کراون.
ناوبراو وتیشی، زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای دژەتیرۆر دژی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی باشووری کەرکووک، دیالە، زنجیرە چیاکانی مەکحول، دۆڵی زگیتون، دۆڵی شای، چیای حەمرین و ناوچەکانی چیای قەرەچووخ بوون.
وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆری عێراق ئاماژەى بەوەش کرد، ئۆپەراسیۆنەکان کاریگەری زۆریان هەبووە لەسەر کەم کردنەوەی چالاکی و هەڕەشەکانی داعش، کە بەنیازبوون هێرش و کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و ئەوان لە ئۆپەراسیۆنەکانیان دژى داعش بەردەوام دەبن.
سەرچاوە: NRT
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment