تورکیا، سووریا و عێراق لە ڕیزی مەترسیدارترین وڵاتانی جیهان بۆ ڕۆژنامەوانانن

بەشی تورکیا- بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕۆژنامەوانانی بێسنوور، سووریا و عێراق لە ڕوانگەی کوژرانی ڕۆژنامەوانانەوە دووهەم و سێهەم وڵاتی دنیان و تورکیاش لە بواری دەستگیر کردنی ڕۆژنامەوانانەوە مەترسیدارترین و یەکەم وڵاتی جیهانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی نێونەتەوەییی ڕاپۆرتوانانی بێسنوور لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاماری ئەو ڕۆژنامەوانانەی بڵاو کردۆتەوە کە لە ساڵی ڕابردوودا کوژراون یان خۆ بریندار بوونە یان زیندانی کراون و هەر بەم پێیەش ناوی لە تورکیا، سووریا و عێراق هێناوە وەکوو سێ وڵاتی زۆر مەترسیدار بۆ ڕۆژنامەوانان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە لە ساڵی ٢٠١٧ دا ٦٧ ڕۆژنامەوان گیانی خۆیان لەدەست داوە و ١٧٨ ڕۆژنامەوانیش قۆڵبەست و زیندانی کراون.

لەم ساڵەدا لە مەکسیک ١١، لە عێراق ٨، لە سووریا ٨ و لە هێندستان ٤ ڕۆژنامەوان کوژراون.

بەگوێرەی هەمان ڕاپۆرت تورکیاش لە بواری پێشێل کردنی مافی ڕۆژنامەوانان و دەستگیر و قۆڵبەست کردنیانەوە پلەی یەکەمی جیهانی هەیە و لە ساڵی ٢٠١٧ی زایینیدا لە تورکیا ٤٠ ڕۆژنامەوان قۆڵبەست کراون و ئەم ئامارە لە چین و میسر و ئازەربایجان، ١٥ و ١٤ و ١٣ ڕۆژنامەوان بووە.

سەرچاوە: هاوار نیووز

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9539

Your Comment

You are replying to: .
captcha