ساڵی ٢٠١٨ خەباتی دژ بە حکوومەتی ئاکپارتی تەشەنە دەسێنێت

بەشی تورکیا- مستەفا قاراسوو حکوومەتی پارتی داد و گەشەی بەوە تۆمەتبار کرد دوژمنی کوردەکانە و هەوڵ دەدات قەڵاچۆیان بکات و وتیشی: لە ساڵی ٢٠١٨ هێرش و خەباتی دژ بە حکوومەتی تورکیا پەرە دەسێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس- مستەفا قاراسوو ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) حکوومەتی تورکیای بە حکوومەتی فاشیستیی پارتی داد و گەشە ناو برد و ڕاشی‌گەیاند لە ساڵی ٢٠١٨دا خەباتی دژ مەو حکوومەتە پەرە دەستێنێت.

لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی یێنی ئوزگور پۆلێتیکا بڵاو کراوەتەوە قاراسوو حکوومەتی تورکیا بەوە تۆمەتبار دەکاتکە دوژمنی کوردەکانە و بە قەڵاچۆ کردنی ڕەگەزی کورد هەستاوەتەوە و دەڵێت: پارتی داد و گەشە لە دۆس و دەسەبرای دوژمنانی کورد پێکهاتووە. ئەم پارتە لە ڕاستیدا ڕێککخراوێژی هەواڵگرییە کە دژ بە کوردەکان سیخۆڕی دەکات. ڕێکخراوی هەواڵگریی نەتەوەیی تورکیاش ئەنجامدەری سەرەکیی سیاسەتی جینۆسایدی کوردەکانە. پارتی داد و گەشە حیزب نییە بەڵکوو مەکینەیێکی جەنگی و ڕێکخراوێکی سیخۆڕییە. کوردەکان دەبێ لەوە تێبگەن.

ئاشکراشی دەکات: فاشیزمی پارتی داد و گەشە بەهۆی خەباتی کوردەکانەوە بێئاکام ماوەتەوە و هەر بۆیەش هەموو هەڵمەتێکی قیزەون دژ بە کوردەکان بەکار دەهێنێت. حکوومەتی تورکیا دەیهەوێ دوژمنانی کورد یەک بخاتەوە تاوەکوو کۆتایی بە خەباتەکە بهێنێت. بەڵام ئەم هەوڵانە هیچ ئەنجامێکیان نابێت.

قاراسوو بڕوای وایە دوژمنیی کوردەکان لەگەڵ پارتی داد و گەشە دیسانەوە خەریکە ڕەنگ دەگرێتەوە و هۆشداری دەدات: با حکوومەتی داد و گەشە بزانێت گەلی کورد بێبەرگری و لاواز نییە. هەموو جۆرە هێرشێک وەک خۆی وەڵام دەدەنەوە. ڕەنگە ماوەیێکی زۆر بە هەڵە وا یر دەکرایەوە کە ئازادی بە ئاسانی وەدەست دێت، بەڵام ئێستاکە دەرکەوتووە ئەگەر بەرنگاری فاشیزم نەبیتەوە ناتوانی بە ئازادی بژیت. بۆیەش لە ساڵی ٢٠١٨ خەباتی دژ بە فاشیزمی حکوومەتی پارتی داد و گەشە پەرە دەسێنێت. تورکیا پەژیوان دەبێتەوە لە هەموو هێرشێک کە دەیکاتە سەر ئێمە. ڕژیمەکەی ئەردۆغان هیچ ڕێگایێکی بۆ نەماوەتەوە و نە توند و تیژی و نە شەڕی دەروونی هیچ ناهێنێت. کوردەکان شکستێکی مێژوویی بەسەر حکوومەتەکەی پارتی داد و گەشەدا دەسەپێنن.

سەرچاوە فورات نیووز

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9536

Your Comment

You are replying to: .
captcha