چوار گومانلێکراو به‌ تۆمه‌تی هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ PKK ده‌ستگیر کران

به‌شی تورکیا- ئیداره‌ی پارێزگاریی وان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له‌ ناوچه‌ی گۆرپینار چوار که‌س به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندی کردن به‌ PKKه‌وه‌ ده‌ست به‌ سه‌ر کراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیداره‌ی پارێزگاریی وان ڕای‌گه‌یاند: پۆلیسی ئاسایشی ئه‌و پارێزگایه‌ ده‌مه‌وبه‌یانی ئه‌مڕۆکه‌ 4 که‌سیان ده‌ستگیر کردوووه‌ که‌ تۆمه‌تی هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ PKKیان له‌ پاڵدایه‌.

به‌ گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی نووسینگه‌ی ئیداره‌ی پارێزگاریی وان، ئه‌و چوار که‌سه‌ له‌ ناوچه‌ی گۆرپینار ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و چه‌کێکی ڕاو و 24 مه‌خزه‌ن و 5 ته‌له‌فۆنی مۆبایل و 5 سیمی ته‌له‌فۆن دۆزرایه‌وه‌ و ده‌ستی به‌ سه‌ردا گیرا.

ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ ڕۆژی ڕابردوو له‌ پارێزگای ئێزمیریش 51 که‌س که‌ ئه‌ندامی دوو حزبی ‌HDP و DBP بوون به‌ تۆمه‌تی هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کران

سه‌رچاوه‌: یه‌نی شه‌فه‌ق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9521

Your Comment

You are replying to: .
captcha