به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، میدیایێکی عێراقی ڕای‌گه‌یاندبوو خه‌ڵکی ناڕازیی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژی سێشه‌ممه دوو ده‌روازه‌ی باشماخ و سه‌یرانبه‌ندی کوردستانی عێراقیان داخستوووه ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ڕاگیرانی ئاڵوگۆڕ و چالاکیی بازرگانی له‌و دوو سنووره‌دا به‌ڵام به گوێره‌ی ڕاگه‌یێندراوی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی پارێزگای کوردستان ئه‌گه‌رچی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێمه‌وه هاتوچۆ له سنووره‌وه به خاوی ئه‌نجام ده‌درا به‌ڵام ئاڵوگۆڕی بازرگانی نه‌وه‌ستاوه و هه‌ر دوو سنووری باشماخ و سه‌یرانبه‌ند به‌رده‌وامن له کاره‌کانی خۆیان.
به‌ختیار ڕه‌حمانی‌پوور له‌و باره‌یه‌وه زیادی کرد: ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه نزیک به سێ کاتژمێر هاتوچۆی ئۆتۆمبێله‌کان له سنووره‌وه خه‌له‌لی تێکه‌وت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سنووری باشماخ کراوه بوو و هیچ کێشه‌یێک له ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئه‌و سنووره‌دا ڕووی نه‌داوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment