به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود عوسمان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک نووسیویه‌تی: هه‌رێمی کوردستان ئێستاکه له‌به‌ر دژواریی بژێوی ژیان و پێنه‌درانی مووچه و کێشه‌ی بودجه و ناکۆکیی نێوان حیزبه سیاسییه‌کان تووشی قه‌یران و نائارامی بووه.
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی ئێستاکه له هه‌رێمی کوردستان ڕوو ده‌دات و توندئاژۆیی و سووتاندنی باره‌گا حیزبییه‌کانی لێکه‌وتۆته‌وه ڕاستیی هه‌بوونی قه‌یرانه‌کان ده‌سه‌لمێنێت.
عوسمان جه‌ختی کرده‌وه: لێبڕانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌ست پێکردنی گفتوگۆی جیدی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ هه‌نگاوێکی هه‌ره‌گرینگه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئێستاکه. دیاره به‌رپرسیارێتیی به‌غداش زیاتر ده‌بێت چوونکه گفتوگۆکان دوا ده‌خات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment