به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌قی ڕاگه‌یێندراوی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به شێوازی خواره‌وه‌یه:
خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان
ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان وێڕای ئه‌وه‌ی كه خۆپیشاندان به مافی خه‌ڵک ده‌زانین بۆ داوا كردنی مافی ڕه‌وای خۆیان كه ته‌واو له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و دیموكراسیه‌ت دێته‌وه و له‌و كاته‌ش كه ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ئه‌و ده‌نگه پاكانه‌ی كه داوای چاككردنی ژیان و بژێوی خه‌ڵک ده‌كه‌ن و پارتیمان به په‌رۆشه‌وه‌یه كه حكوومه‌ت مشووری ئه‌و خاڵه گرنگه بخوات، له هه‌مان كاتدا دژی هه‌ر ڕه‌فتار و كردار و ده‌ستدرێژی و په‌لاماردانێكی شوێنه گشتی و دامه‌زراوه حكوومی و حزبییه‌كانه كه لێره‌دا كردار و ڕه‌فتاری ئه‌و كه‌سانه خۆپیشاندانه‌كه‌ی ته‌واو له جه‌وهه‌ر و مۆركی مه‌ده‌نیانه‌ی خۆی دا‌ماڵی و به خۆپیشاندانێكی چه‌كداریی خۆی وه‌ده‌رخست. دیاریشه كه ئاژاوه‌گێڕان باره‌گاكانی پارتیمانیان له سه‌رووی ئارمانجه‌كانیان داناوه. لێره‌دا داوا له ده‌زگا ئه‌منییه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆیان هه‌ڵسن له پاراستنی گیانی كه‌سانی نێو ئه‌و دامه‌زراوانه و نه‌یه‌ڵن ڕووداوه‌كان به ئاقاری ناشیرین كردنی كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌ی به‌رن.
له‌مڕۆی كوردستان داوا له هه‌موو لایێک ده‌كه‌ین به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و شاڵاوه قێزه‌ون و ناشارستانیانه بكه‌ن كه هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌زموونه دیموكراسیه‌كه‌ی ده‌كات. هێنانه‌دێی به‌شێكی زۆری خواست و داواكانی خه‌ڵک و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه سه‌خته به هه‌وڵ و كۆششی هه‌موو لایێک ده‌بێت به مه‌به‌ستی زه‌مینه خۆشكردن بۆ هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتی و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێ كه وێڕای ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان، خزمه‌تگوزاری و دادپه‌روه‌ری له سه‌رووی لیستی ئه‌ركه‌كانی بێت.
ئێمه وه‌ک پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان له لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه خه‌باتگێڕه‌كان كه قوربانییێكی بێ شومارمان له‌پێناو گه‌ل و نیشتمان به‌خشیوه، هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێكمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ پاراستن و پێشخستنی ئه‌م ده‌سكه‌وته پیرۆزه كه به‌های ئه‌و قوربانییه‌یه.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment