51 که‌س به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندی کردن به‌ PKKوه‌ ده‌ستگیر کران

به‌شی تورکیا- پۆلیسی تورکیا به‌ هاوکاریی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌و وڵاته‌ (میت) 51 که‌سیان له‌ پارێزگای ئه‌زمیر ده‌ستگیر کردوووه‌ که‌ گومانی په‌یوه‌ندی کردن به‌ PKKوه‌ خراوه‌ته‌ پاڵیان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسێکی ئاسایشی تورکیا ڕای­گه‌یاند: هێزی ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له‌ PKK 51 که‌سی له‌ ئه‌زمیر ده‌ستبه‌سه‌ر کردوووه‌.

به‌ وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌منییه‌ که‌ نه‌یویستووه‌ ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت پۆلیس و ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی تورکیا ناسراو به‌ میت له‌ 5 پارێزگای ئه‌زمیر هه‌ڵمه‌تێکیان ئه‌نجام داوه‌ و 51 که‌سی گومانلێکراویان ده‌ستگیر کردوووه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ حوکمی ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی 65 که‌س ده‌ر کراوه‌ و هه‌ڵمه‌ته‌که‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و کاته‌ی 14 که‌سی دیکه‌ش ده‌ستگیر بکرێن.

سه‌رچاوه‌: ده‌یلی سه‌باح

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9490

Your Comment

You are replying to: .
captcha