به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به گوێره‌ی ڕاگه‌یێنراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی کاره‌بای سلێمانی که له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک بڵاوی کردۆته‌وه ئاشکرای کردوووه: "دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه له کاتژمێر چواری به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه کاره‌بای نیشتیمانی له پارێزگای سلێمانی بڕاوه، به ھۆی کوژانه‌وه‌ی وێستگه‌ی که‌ھرۆغازی چه‌مچه‌ماڵه‌وه".
له به‌شێکی دیکه‌ی ڕاگه‌یێنراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش ھاتووه: "به‌ھۆی ئه‌و کوژاندنه‌وه‌یه ناتوانین کاره‌با دابین بکه‌ین و له ڕووی ته‌کنیکیشه‌وه ناتوانین کاره‌با له شوێنه‌کانی دیکه وه‌ربگرین و دابه‌شی بکه‌ین."
له کۆتاییی ڕاگه‌یێنراوه‌که‌دا کاره‌بای سلێمانی جه‌ختی کردۆته‌وه: "بۆیه له ئێستادا جگه له ھاووڵاتییان نه‌خۆشخانه و پڕۆژه‌کانی ئاویش له سنووری پارێزگای سلێمانی بێ کاره‌بان".
سه‌رچاوه: SNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment