کوردپرێس: بڕیاری کورده‌کان بووه هۆی هاندانی به‌غدا و وڵاتانی دراوسێ و زۆرینه‌ی هاوپه‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته مێژوویییه‌کانی کورد له‌پێناو دامه‌زراندنی وڵاتی سه‌ربه‌خۆ به‌فیڕۆ بچێت. له ماوه‌ی سێ حه‌فته پاش به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم کورده‌کان یه‌ک له پێنجی خاکی خۆیان و به تایبه‌ت بیره نه‌وته‌کان و ده‌روازه سنوورییه‌کانیان له ده‌ست چوو که ده‌ماری حه‌یاتی هه‌رێمی کوردستان له ناوچه‌ی وشک بوو. سه‌ره‌ڕای هاوپه‌یمانێتیی به ڕواڵه‌تی کورده‌کان له ڕۆژی ڕیفراندۆم و ده‌نگی 93 له‌سه‌دی به‌ڵێ بۆ ڕیفراندۆم تێکڕای سه‌رکرده کورده‌کان ڕیفراندۆمیان به ئایدیایێکی باش نه‌ده‌زانی چوونکه دژایه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی و به تایبه‌ت هاوپه‌یمانی وه‌کوو تورکیا و ئه‌مریکای لێکه‌وته‌وه.
ڕاجیاوازیی کورد له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبی و عه‌شیره‌یی نه‌بوو. ئه‌و ڕاجیاوازییه له نێوان ئه‌و پراگماتیستانه‌دا بوو که بڕوایان به گه‌شه‌سه‌ندن له خواره‌وه بۆ ژووره‌وه و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی به‌ره به‌ره‌ی فه‌کته‌ره‌کانی پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت به گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌تان و به‌رته‌سکی و ناسیۆنالیزمی ڕادیکاڵ بوو که په‌یڕه‌وی ستایلی سه‌ره‌وه بۆ خوار و ده‌نگۆی سه‌ربه‌خۆیی بوو.
پراگماتیسته‌کان له ساڵی 2003ه‌وه که سه‌دام ڕووخا له ڕه‌وتی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تدا سه‌رکه‌وتوو بوون. ئه‌و ڕاستییه که دراوسێکانی هه‌رێمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردستان مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆکه‌ی ناسیۆنالیزمیان وێنا کردوووه و هاوپه‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیان هه‌وڵی پاراستنی یه‌کڕیزی و سه‌روه‌ریی عێراقیان دابوو سه‌رکرده کورده‌کانیان ناچار کرد به وریایییه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵبگرن. هه‌بوونی ڕه‌وتێکی ده‌وڵه‌ت‌ئاسا لای سه‌رکرده کورده‌کان گرینگتر له ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی بوو. ئه‌وان به باشتریان ده‌زانی به جێگه‌ی به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی ڕادیکاڵی سه‌ربه‌خۆیی و ڕیفراندۆم باس له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و فیدڕاڵیزم بکه‌ن تاوه‌کوو زیاترین ده‌ستکه‌ویان له پڕۆژه‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تدا هه‌بێت و خۆیان له لێکه‌وته‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ڕیفراندۆم بپارێزن.
مه‌کته‌بی پراگماتیزم په‌یڕه‌وی دوو تاکتیک ده‌کات؛ یه‌که‌م زیاد کردنی ده‌سه‌ڵات له نێوخۆی عێراق و دووهه‌م پاراستنی یه‌کڕیزیی نێوخۆ له دانووستاندنیان له‌گه‌ڵ دیتران به ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق و به وڵاتانی ده‌ره‌وه. ئه‌و مه‌کته‌به بۆ زیاد کردنی ده‌سه‌ڵاتی نێوخۆ له عێراق له ساڵی 2003ه‌وه باشترین سیاسه‌توانه‌کانی خۆی نارده به‌غدا. جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری گشتیی خوالێخۆشبووی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق بوووه سه‌رۆک کۆمار و هۆشیار زێباری سه‌رکرده‌یێکی باڵای پارتی بوووه وه‌زیری ده‌ره‌وه، وه‌زیری دارایی و جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رکرده‌یێکی دیکه‌ی یه‌کێتیش وه‌کوو سه‌رۆک وه‌زیران دیاری کرا. به‌شداریی نوخبه سیاسییه کورده‌کان له به‌غدا مۆڵه‌تی به کورده‌کان دا له پڕۆسه‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت له عێراقدا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت و ڕه‌وتی سیاسیی عێراق به‌ده‌سته‌وه بگرن. سه‌رکرده کورده‌کانی عێراق له 2003ه‌وه بۆ پاراستنی یه‌کڕیزی له سیاسه‌ته‌کانی عێراقی فیدڕاڵ‌دا ده‌ستیان دایه پێکهێنانی قه‌باره‌یێکی سیاسیی هاوبه‌ش به ناوی لیستی کوردستانی که بریتی بوو له پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانی به هاوکاریی به‌ره ئیسلامخوازه‌کان هه‌رێمی کوردستان. ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ کورد ڕه‌خساند کورسییه‌کانی خۆی له په‌رله‌مان کۆ بکاته‌وه و بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیازی زیاتر له به‌رانبه‌ر پاڵپشتی کردنی سه‌رۆک وه‌زیران گفتوگۆ بکات. ته‌نانه‌ت ساڵی 2009 که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به مه‌به‌ستی به‌ر پرسیار خستنی نوخبه سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی دوو حیزبی یه‌کێتی و پارتی له سلێمانی سه‌ری هه‌ڵدا ڕای‌گه‌یاند: گۆڕان زیاتر حه‌ز به چالاکیی سیاسی له به‌غدا ده‌کات تا هه‌رێمی کوردستان.
کورده‌کان زۆر پێشتر له به‌ڕێوه بردنی ڕیفراندۆمی 25ی سێپتێمبێر ئه‌و دوو تاکتیکه‌یان له بیر کرد. ئه‌و پڕۆسه‌یه چه‌ندین ساڵ له‌وه‌وپێش ده‌ستی پێ‌کردبوو. مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پێشووی هه‌رێمی کوردستان و پێشمه‌رگه‌کانی هه‌رێم پاش هاتنی داعش بۆ عێراق و که‌وتنی مووسڵ ده‌ستیان دایه کۆنتڕۆڵ کردنی که‌رکووک. که‌رکووک شارێکی جێ ناکۆکی و چه‌ند قه‌ومییه و پێشمه‌رگه هه‌وڵی پاراستنی ئه‌و شاره‌ی له به‌رانبه‌ر سه‌له‌فه جیهادییه‌کان دا.
وتاره‌کانی بارزانی تیشکی ده‌خسته سه‌ر ناسیۆنالیزمێکی ڕادیکاڵ ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای کۆنتڕۆڵ کردنی قه‌له‌مڕه‌و. بارزانی ڕووی کرده خه‌ڵکی که‌رکووک و ڕای‌گه‌یاند: ئێمه ئه‌مڕۆکه ده‌ستمان به کوردستان گه‌یشت و ده‌بێت بیپارێزین. من ئاماده‌م وه‌کوو پێشمه‌رگه چه‌ک هه‌ڵبگرم و که‌رکووک بپارێزم.
مه‌سعوود بارزانی پاش چه‌ند حه‌فته واتا جووڵای 2014 به بی بی سیی وتبوو: خۆمان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسی ئاماده ده‌که‌ین. وره‌ی به‌رزی سه‌رکرده کورده‌کان ده‌بینرا. ئه‌وان به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌شتبوون چیتر پێویست به چالاکیی سیاسی له به‌غدا نییه هه‌ر بۆیه‌ش دیپلۆماتی باڵایان نه‌نارده به‌غدا. له ڕاستیدا نه‌بوونی دیپلۆماتی باڵا له به‌غدا بووه ئه‌نگێزه‌یێکی زیاتر بۆ باڵی ڕادیکاڵی سه‌رکرده کورده‌کان. شێوازێکی ڕادیکاڵ‌تری نه‌ته‌وه‌خوازیی کورد هه‌روه‌ها به پرسی یه‌کگرتوویی لایه‌نێکی دیکه‌ی گرته خۆ. سه‌رکرده کورده‌کان له جێی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بۆ به‌هێزکردنی یه‌کڕیزی و سازش کردن له ڕێگای دانووستانه‌وه وه‌کوو پێکهێنانی لیستی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق بده‌ن بۆ یه‌کڕیز کردنی کۆمه‌ڵگا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌وه‌یان زه‌ق کرده‌وه. هه‌ڕه‌شه‌ی بیانیی ساڵی 2014 داعش بوو که وێده‌چوو به‌ره‌یێکی یه‌کڕیزی کوردی له به‌رانبه‌ر ئه‌و گرووپه توندڕه‌وه‌دا پێکهێنابوو. حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که سه‌رده‌مێک پێ ده‌گوترا "دۆبه‌ی نوێ" ساڵی 2014 زیاتر له ده‌وڵه‌تێکی شکست‌خواردوو ده‌چوو که توانای ئه‌وه‌ی نییه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی دابین بکات یان قه‌ناعه‌ت به په‌رله‌مان بهێنێت به شێوازێکی ده‌ستووری و یاسایی خولی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان درێژ بکاته‌وه. حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و ناکارامه‌ییی که‌رتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌وه ناکۆکییێکی یاسایی‌ی له‌گه‌ڵ کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان هه‌بوو که تێچووه‌که‌ی بۆ هه‌رێم زۆر بوو. ناسیۆنالیسته‌کان له‌و داڕووخانه سیاسی و ئابوورییه وه‌کوو بیانوویێک بۆ جووڵه کردن به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی که‌ڵکیان وه‌رگرت.
سه‌رکرده کورده‌کان پاش شکستی داعش و چاره‌سه‌ر نه‌کرانی کێشه که‌ڵه‌که‌کراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان باسی هه‌ڕه‌شه‌یێکی بیانیی دیکه‌یان کرد به ناوی به‌غدا. سه‌رکرده کورده‌کان ڕیفراندۆمیان کرد و ئه‌وه‌ش کارتێکی نوێ بوو. کاردانه‌وه‌ی توندی عێراق، ئێران، تورکیا و دیکه‌ی وڵاتان بووه هۆی دووره‌په‌رێزییێکی مێژووییی کورد و جارێکی‌تر وه‌په‌راوێزخران هاته‌وه بیری کورد. زۆر باسی ئه‌و مه‌ته‌ڵه کۆنه ده‌کرێت که ده‌ڵێن کورد جێگا له شاخ هیچ دۆستێکی دیکه‌ی نییه به‌ڵام ئه‌و یه‌کڕیزییه‌ش زۆری نه‌خایاند یه‌کنه‌خرانی هێزی پێشمه‌رگه که زۆرینه‌یان سه‌ر به حزب بوون بووه‌هۆی که‌وتنی که‌رکووک و له‌و باره‌یه‌وه ژماره‌یێک سه‌رکرده‌ی باڵای یه‌کێتی وه‌کوو بافڵ تاڵه‌بانی کوڕی مام جه‌لال له‌سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه له که‌رکووک پاش ڕێککه‌وتنی سه‌رکرده کورده‌کان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق ڕێککه‌وتن. ئه‌و نمایشه‌ش یه‌کڕیزیی کوردی تووشی مه‌ترسی کرد و زیاتر له پێش مه‌شرووعییه‌تی بارزانیی خسته مه‌ترسییه‌وه که ساڵی 2014 به‌ڵێنی دابوو که‌رکووک بپارێزێت. ستراتێژیی ڕادیکاڵی نه‌ته‌وه‌خوازیی کورد فه‌شه‌ڵی هێناوه. نه‌بوونی کورده‌کان له به‌غدا بووه هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان له حکوومه‌تی ناوه‌ندی و بێ‌ئاگا بوون له سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراق. سه‌رکرده ناسیۆنالیسته ڕادیکاڵه‌کان نه‌یانتوانی له پێوه‌ندیی باشی نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی و واشنتۆن تێبگه‌ن. حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به بۆنه‌ی له‌ده‌ستدانی که‌رکووکه‌وه چیتر نه‌یتوانی نه‌وت و غازی خۆی به شێوازی سه‌ربه‌خۆ هه‌نارده بکات و گرفتاری قه‌یرانێکی ئابووریی دژوار هات. مه‌سعوود بارزانی ئه‌گه‌رچی به شێوازی نافه‌رمی وه‌کوو سه‌رۆکی پارتی ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه ماوه به‌ڵام له پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم کشایه‌وه. سه‌رکرده‌کانی هه‌رێمی کوردستان له ماڵیشه‌وه ڕووبه‌ڕووی پرسیاری دژوار ده‌بنه‌وه.
ده‌کرێت ئه‌زموون له پرسی فه‌ڵه‌ستین وه‌ربگیرێت ئه‌وه‌ش جووڵه‌یێکی نه‌ته‌وه‌خوازی بوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی مۆدێرندا که هه‌وڵی دامه‌زراندنی وڵاتی سه‌ربه‌خۆ ده‌دات. توێژه‌ران و خاوه‌ن بیرانی بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستیی فه‌ڵه‌ستین فه‌ڵه‌ستینییه‌کان ده‌که‌ن به دوو به‌شه‌وه پراگماتیست و ناسیۆنالیزم. سه‌رکرده‌کانی فه‌ڵه‌ستین ساڵی 2000 که بزووتنه‌وه‌ی ڕادیکاڵی ئینتیفازه‌ی دووهه‌میان ڕاگه‌یاند سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و حکوومه‌تی نافه‌رمی یان دیفاکتۆیان واز لێ هێنا. کورده‌کانیش هه‌مان هه‌ڵه‌یان کرد. ئێستا ئه‌م ئه‌زموون وه‌رگرتنه ده‌ره‌چه‌یێکه بۆ بیستنی ده‌نگی پراگماتیسته‌کان و پێوه‌ندیی نێوان سه‌رکردایه‌تیی کورد و پشتیوانه بیانییه‌کانیان ده‌گۆڕێت. واشنتۆن و له‌نده‌ن ئێستا ته‌نها هه‌وڵی پێوه‌ندی کردن به سه‌رکرده‌ی وه‌کوو نێچیرڤان بارزانی برازای سه‌رۆکی پێشووی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستاکه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم که له‌سه‌ر ڕیفراندۆم زیاتر له دیتران به وریایییه‌وه کاری ده‌کرد. ناکۆکیی ئه‌م دواییه‌ی نێوان پێشمه‌رگه و هێزی فیدڕاڵی عێراقیش له‌سه‌ر کۆنتڕۆڵی ده‌روازه‌ی سنووری فیشخابوور له سنووری تورکیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاوکێشه‌ی نوێی ده‌سه‌ڵاتی نێوان کورده‌کان. مه‌سروور بارزانی کوڕی مه‌سعوود بارزانی ئیدعای کردوووه به باشتری ده‌زانێت له شه‌ڕی دژ به هێزی عێراقیدا بمرێت به‌ڵام ئه‌و ده‌روازه سنوورییه ڕاده‌ست نه‌کات. له هه‌مان کاتدا نێچیرڤان بارزانی به مه‌به‌ستی تێگه‌یشتن و ڕێککه‌وتن و متمانه دروست کردن هه‌موو ڕۆژێک پێوه‌ندی به به‌غداوه ده‌کات. حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ شاردنه‌وه‌ی شکستی نه‌ته‌وه‌خوازه‌کان ڕۆژی 14ی نۆڤێمبێڕ ڕای‌گه‌یاند ڕێز له بڕیاری دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق ده‌گرێت که هه‌موو چه‌شنه هه‌وڵێک بۆ جیابوونه‌وه‌ی کورده‌کان قه‌ده‌غه ده‌کات. ئاشکرایه سه‌رهه‌ڵدانی به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌خوازی ڕادیکاڵ ئێستا کۆتاییی پێ هاتوووه و سامان‌پێدانی پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی وڵات ڕاده‌ستی پراگماتیسته‌کان کراوه.
سه‌رچاوه: په‌یمانگای چه‌تم هاوس
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سروور خدری
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment