به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی لاریجانی له دانیشتنی فه‌رمیی ئه‌مڕۆکه‌ی په‌رله‌مانی ئێران‌دا سه‌باره‌ت به هه‌ڵکشانی مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران گوتی: ئه‌مڕۆکه میدیای جۆربه‌جۆر به ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و ڕۆژنامه‌وه سه‌باره‌ت به زیاد بوونی نرخی به‌نزین یان یارانه‌کان داڵغه‌یان بۆ هاووڵاتییان دروست کردوووه به‌ڵام هیچ له‌و هه‌واڵانه ڕاست نین چوونکه ده‌وڵه‌ت ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی پێشنیار کردوووه و بێگومان نوێنه‌رانی په‌رله‌مان تاوتوێ پڕۆژه‌یاساکه ده‌که‌ن و ئیزن ناده‌ن مافی هاووڵاتییان پێشێل بکرێت. بڕیاریش نییه هه‌رچی له ڕه‌شنووسدا نووسرابوو په‌رله‌مان په‌سه‌ندی بکات.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران ئاشکرای کرد: سه‌باره‌ت به پرسی په‌رله‌مانتارانیش هه‌ندێک ده‌نگۆ بیستراوه هه‌ر بۆیه‌ش به پێویستی ده‌زانم ئه‌و خاڵه ڕوون بکه‌مه‌وه بودجه‌ی په‌رله‌مان ته‌نها له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر نادرێت به‌ڵکوو به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان کۆمیسیۆنی بودجه و ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاری هاوبه‌شی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن هه‌ر بۆیه‌ش هیچ نهێنییێک لێره‌دا نییه و پاش لێکدانه‌وه و تاوتوێ کردنی بابه‌ته‌که بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
لاریجانی گوتیشی: باسی زیاد کردنی مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران سه‌رله‌به‌ری درۆیه و باشتر وایه قسه‌ی بێ بنه‌ما نه‌کرێت.
ناوبراو ئاشکراشی کرد: ته‌نانه‌ت ئێمه له ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیدا باسی ئه‌وه‌مان کردوووه ئه‌مساڵ بودجه‌ی په‌رله‌مان که‌م بکرێته‌وه و پاشتر ئه‌و باسه‌ش ده‌که‌ین هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م بودجه‌یه به بۆنه‌ی کێشه‌کانی وڵاته‌وه که‌م کراوه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment