په‌یامی ئه‌یاد عه‌لاوی بۆ حزبه‌کان و گه‌لی هه‌رێمی کوردستان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رکۆماری عێراق له ‌باره‌ی خۆپێشاندانه‌کانی ناوچه‌که‌، ھۆشداری دا له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری فراوان بوونی قه‌یرانه‌که‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رکۆماری عێراق له ‌باره‌ی خۆپێشاندانه‌کانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، ھۆشداری دا له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری فراوان بوونی قه‌یرانه‌که‌.

عه‌لاوی له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا وتی: "ھاووڵاتییانی کورد له ‌کاتێکدا چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌رێکی به‌په‌له‌ بوون له ‌باره‌ی دواکه‌وتنی مووچه‌، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی قه‌یرانی نێوان حکوومه‌تی ناوه‌ندی و حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان باجه‌که‌ی له‌ سه‌ر ئه‌وان شکایه‌وه‌. ئه‌گه‌ر قه‌یرانه‌که‌ی باکوور فراوان بێت، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ به‌ ھه‌رێمی کوردستان سنووردار نابێت".

جێگری سه‌رکۆماری تورکیا بانگه‌وازی چاره‌سه‌ری به ‌په‌له‌ی کێشه‌کانی نێوان حکوومه‌تی ناوه‌ندی و حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستانی کرد و بانگه‌وازیشی بۆ حکوومه‌تی ناوه‌ندی کرد که‌ به‌رامبه‌ر به‌ خۆپێشاندانه‌کانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌ به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9465

Your Comment

You are replying to: .
captcha