کەشناسیی ئێران داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە

بەشی ئێران/کوردی- بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی ئێران داوا دەکات خەڵک لە شارە گەورەکانی ئێران بەهۆی پیسیی هەوا کەمتر بچنە شوێنە کراوەکان و لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی ئێران دەڵێت: تاوەکوو سێ رۆژی دیکە هەوای شارە گەورەکانی وەک تاران، کەرەج، ئەراک، ئیسفەهان، تەورێز و ورمێ پیس دەبێت و ئەم دۆخەی هەوا کاریگەریی لەسەر تەندروستیی خەڵک دادەنێت بەتایبەت منداڵان، بەتەمەنەکان و ئەو کەسانەی کە نەخۆشییان هەیە.

سێ رۆژە بەهۆی پیسیی هەوا، قوتابخانەکانی شاری ورمێ داخراون. دانیشتووانی ورمێ داوا دەکەن، پەرە بە سیستەمی گواستنەوەی گشتی لەنێو ئەو شارەدا بدرێت و دەڵێن، زۆربوونی رێژەی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی تاکەکەسی هەم هەوای شارەکەی پیس کردووە و هەمیش ترافیک و قەرەباڵخیی زۆری لەنێو شارەکەدا لێکەوتووەتەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9457

Your Comment

You are replying to: .
captcha