ئامانجی سەفەری نێچیرڤان بارزانی بۆ ئاڵمانیا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری پارتی لە پارلەمانی عێراق ڕای‌گەیاند ئامانجی سەفەری بارزانی بۆ ئاڵمانیا داوا لەو وڵاتە بۆ نێوەندگێڕی لە نێوان بەغدا و هەولێرە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەجیبە نەجیب نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارلەمانی عێراق باس لەوە دەکات نێچیرڤان بارزانی بە فەرمی لەلایەن بەرپرسانی ئاڵمانیاوە بۆ ئەو وڵاتە بانگهێشت کراوە و بڕیارە لەسەر تاقمێک پرس و بابەت لەوان کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی ناوەندی گفتوگۆ بکرێت.

نەجیب زیاتر وتیشی: ئامانجی سەرەکیی ئەم سەفەرە داوا لە وڵاتی ئاڵمانیایە بۆ گێڕانی ڕۆڵی ناونجی لەنێوان هەولێر و بەغدا و بەمەبەستی چارەسەر کردنی کێشەکانیان بە شێوەیێکی نەرێنی کاری کردۆتە سەر ژیان و بژێوی هاووڵاتیانی هەرێم.

جەختیشی لەوە کردەوە بەغدا هێشتا لەسەر مەرجەکانی خۆی پێداگرە و بۆتە هۆکاری بەردەوام بوونی قەیران و ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

سەرچاوە: هەواڵدەریی مەعلوومە

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9450

Your Comment

You are replying to: .
captcha