YPG خەیانەتکار و بەکرێگیراوی بێگانەیە

بەشی سووریا- سەرۆک‌کۆماری سووریا دەڵێت گرووپی یەپەگە بۆ ولاتانی بیانی کار دەکات و هەربۆیەش خەیانەتکارە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشار ئەسەد سەرۆک‌کۆماری سووریا گرووپی کوردی یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریای بە "خەیانەتکار" و "بەکرێگیراوی بێگانە" ناو برد.

ئەسەد وتیشی: پێیان دەڵێین کوردەکان، بەڵام لە ڕاستیدا تەنیا کوردەکان نین. هەموو ئەوانەی کە بۆ وڵاتێکی بێگانە و بەتایبەت بۆ ئەمریکا کار دەکەن و لەژێر فەرمانی ئەو وڵاتەدان خەیانەتکارن.

زیادیشی کرد: ڕوانگەی ئێمە هەمبەر هەموو ئەو گرووپانەی بۆ ئەمریکا کار دەکەن هەمان جۆرە.

ئەمەش لە حاڵێکدایە ڕۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە بواری بەرنگار بوونەوە و شەڕی دژە تیرۆر و لەناو بردنی داعش حاشا هەڵناگرێت و لەم ڕێگایەشدا لەلایەن ئەمریکا و ناوبەناو ڕووسیاشەوە پشتیوانیی لێکراوە.

بەشار ئەسەد پێشتریش ڕەخنەی لە یەپەگە گرتبوو بەڵام ڕەخنەکانی ئەم جارەی ئێجگار تیژتر بوون.

وتەکانی ئەسەد سەبارەت بە یەپەگە بۆتە هۆی دڵخۆشیی کاربەدەستانی تورکیا چوونکە ئەوانیش ئەو گرووپە بە لقی سووریای پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و گرووپێکی تیرۆریستیی دوژمنی خۆیان هەژمار دەکەن.

سەرچاوە: دەیلی سەباح

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9449

Your Comment

You are replying to: .
captcha