خۆپیشاندان لە هەرێم پەرەی سەند/ نووسینگەی حیزبەکان ئاگری تێبەردرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- خۆپیشاندەرانی یەکێک لە شارەکانی پارێزگای سلێمانی ئاگریان بەردایە نووسینگەی هەر پێنج پارتە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خۆپیشاندانی چینە جۆراوجۆرەکانی خەڵک لە هەرێمی کوردستان کە سەرلەبەیانیی ئەوڕۆ ٢٧ی سەرماوەز دەستی پێکردبوو لە زۆربەی شارەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە درێژەی هەیە و بەربڵاویش بۆتەوە.

پۆلیسی شاری سلێمانی ناچار بووە بۆ بڵاوە پێکردنی ئەو خەڵکەی دەنگی ناڕەزایی خۆیان هەمبەر نەبوونی بووجە و خزمەتگوزارییە شارییەکان هەڵبڕیوە گازی فرمێسک‌ڕێژ بەکار بهێنێت.

تەلەفزیۆنی NRT باس لەوە دەکات پۆلیس تەقەی بەرەو خەڵک کردووە و چەند کەسێکیش بریندار بوونە و بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.

ئەمەش لە حاڵێکدایە دەزگا فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێم لەمبارەوە هیچیان نەدرکاندووە.

لە شارەکانی هەڵەبجە، سەی سادق، پێنجوێن، تەق تەق و چەمچەماڵیش خۆپیشاندان بەردەوامە. ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن دووکانەکان لەو شارانە داخراون.

لەلایێکی دیکەشەوە لە پیرەمەگرون سەر بە پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندەران ئاگریان بەرداوەتە نووسینگەی هەر پێنج پارتە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان و چەند بینا و باڵاخانەی ئەمنی و حکوومیشیان سووتاندووە.

سیروان سەرحەد بەڕێوەبەری قەزای پیرەمەگرون بۆ کۆنترۆڵ کردنی شارەکە داوای هێزێکی زیاتری ئەمنیشی کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9445

Your Comment

You are replying to: .
captcha