به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی شه‌مخانی سکرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران که بۆ به‌شداری کردن له بیرئانینی 1870 شه‌هیدی تیرۆر له کوردستان سه‌ردانی سنه‌ی کردوووه له زانستگای پزیشکیی کوردستان سه‌باره‌ت به ده‌وری ئێران بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پاش ئه‌نجامدانی گشتپرسییه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان گوتی: په‌یمانێکی ستراتێژیک له نێوان ئێران و کورده‌کاندا هه‌یه و ئێران هه‌رگیز کورده‌کان به جیا له خۆی نازانێت.
ناوبراو گوتیشی: هه‌لومه‌رجی ئێستاکه‌ی هه‌رێمی کوردستان چاودێری ده‌که‌ین و پێش به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی له چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌دا ڕاسپارده‌ی خێرخوازانه‌ی خۆمان گه‌یانده به‌رپرسه کورده عێراقییه‌کان به تایبه‌ت جه‌نابی بارزانی و سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌کانی ناوچه‌که و جیهان بۆ کورده‌کان هۆشدارمان پێدان.
شه‌مخانی زیادی کرد: له‌و دانووستانه‌دا هه‌ستمان به‌وه کرد بارزانی قبووڵی ده‌کات به‌ڵام ژماره‌یێک ڕاوێژکاری غه‌یره کوردی له‌گه‌ڵ بوو که وێده‌چێت دژ به‌و پێشنیاره خێرخوازانهیهی ئێران وه‌ستابوون و ته‌نانه‌ت نهشیاندههێشت ده‌نگی ڕه‌خنه و ناڕه‌زاییی نێوخۆی هه‌رێمی کوردستان بگاته گوێی بارزانی.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: زۆرینه‌ی که‌سایه‌تییه نێوخۆییه‌کانی کوردستانیش نیگه‌ران بوون له لێکه‌وته‌کانی گشتپرسی. به ڕای من ئێمه ده‌بێت وه‌کوو نێوبژیڤانێکی خێرخوازی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ور بگێڕین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment