پشتگیریی مەرجداری ئاڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و عێراق

بەشی جیهان- وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕای­گەیاند: ئاڵمانیا بەو مەرجە پشتگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات کە ناکۆکییەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زیگمار گابریێل وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا پاش دیدار لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەرلەین وتی: ئاڵمانیا دەیهەوێت درێژە بە پشتگیرییەکانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بدات بەڵام بەو مەرجەی کە هەردوو لایەنەکە هەوڵ بدەن کێشەکانی نێوانیان بە شێوازێکی ئاشتی خوازانە چارەسەر بکەن.

ناوبراو زیادی کرد: پشتگیریی ئێمە لە عێراق وەکوو وڵاتێکی یەکگرتوو درێژەی دەبێت، ئێمە دەمانەوێت پاڵپشتییەکانمان لە عێراق درێژە بدەین، بەڵام دەبێت بە شێوەی ئاشتیخوازانە و دیموکراسییانە کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

نێچیرڤان بارزانیش جەختی کردەسەر هاوکاریی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا و داوای لە ئاڵمانیا کرد ڕۆڵێکی ئەوتۆ لە ناوبژیوانییەکانیدا بدات بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9442

Your Comment

You are replying to: .
captcha