به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیداره‌ی پارێزگاریی ئانادۆڵو ڕایگه‌یاند: له پێکدادانێکی ڕۆژی شه‌ممه له نێوان ئه‌ندامانی PKK و پۆلیسی ئاسایشی تورکیا موراد دا‌غ فه‌رمانده‌یێکی سه‌ربازیی PKK که یه‌ک ملیۆن دۆلار خه‌ڵات بۆ کوژران یان ده‌ستبه‌سه‌رکرانی ته‌رخان کرابوو کوژرا.
موراد دا‌غ ئه‌ندامێکی داواکراوی په‌که‌که که بۆ ده‌ستگیرکران یان کوژرانی یه‌ک ملیۆن دۆلار خه‌ڵات دانرابوو له‌گه‌ڵ 7 ئه‌ندامی دیکه‌ی PKK له ناوچه‌ی قزل مزگه‌وت له نزیک شاری پۆلۆمۆر کوژرا.
ئه‌و پێکدادانه ڕۆژی شه‌ممه ڕووی دا به‌ڵام ناسینه‌وه‌ی ته‌رمی کوژراوان دوا که‌وت. له ئه‌نجامیشدا ئیداره‌ی پارێزگاریی تۆنجه‌لی ڕایگه‌یاند به گوێره‌ی پشکنینی پزیشکی دادوه‌ری یه‌ک له کوژراوان موراد دا‌غ بوووه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ له‌و شه‌ڕه‌دا ژماره‌یێک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیش له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاسایشی تورکیاوه ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment