به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌م پرۆگرامه نهێنییه له‌سه‌ر بیرۆکه‌ی سه‌رکرده‌ی زۆرینه‌ی ئه‌و کاته‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران، سیناتۆر هاری ڕێید دامه‌زراوه و به‌پێی ڕاپۆرتی نیۆیۆرک تایمز تێچووی ئه‌م پرۆگرامه نهێنییه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا (پێنتاگۆن) زیاتر له ٢٠ ملیۆن دۆلار بوووه.
هه‌رچه‌نده باس له‌وه ده‌کرێت که ئه‌م پرۆگرامه به‌هۆی زۆری خه‌رجی به‌ڕێوه‌بردنیه‌وه له ساڵی 2012دا وه‌ستێنراوه، به‌ڵام چه‌ندین به‌ر‌پرسی ئه‌مریکی جه‌ختیان له به‌رده‌وامی چاودێری کردن و لێکۆڵینه‌وه‌ی دیارده گه‌ردوونییه نامۆکان و ته‌نه‌فڕیوه گومانلێکراوه‌کان کردووه‌ته‌وه به شێوه‌یێکی به‌رده‌وام و ڕۆژانه.
زاناکان گومانیان هه‌یه ڕووداوه نامۆ و ئاسمانیه‌کان به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر بن بۆ بوونی بوونه‌وه‌ره گه‌ردوونییه‌کان.
کارمه‌ندێکی پێشووتری کۆنگرێس به ئاژانسی پۆلیتیکۆی ڕاگه‌یاندوووه له‌وانه‌یه پرۆگرامه‌که به مه‌به‌ستی چاودێری کردنی پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژی وڵاتانی ڕکه‌به‌ری ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا وه‌کوو ڕووسیا و چین بووبێت.
سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا (سی ئای ئه‌ی) ملیۆنان دۆکیومێنتی نهێنی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاو کرده‌وه له ناویاندا چه‌ندین دۆکیومێنت هه‌بوو له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی بینینی ته‌نه‌فڕیوه نامۆکان.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment