به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌ریاڤان عه‌لی شه‌مخانی ڕۆژی دووشه‌ممه له په‌راوێزی ڕێوڕه‌سمی به‌رز ڕاگرتنی یادی شه‌هیدانی کوردستان ڕای گه‌یاند: ئێمه پێوه‌ندیێکی نه‌بڕاوه‌مان له‌گه‌ڵ کورده‌کان هه‌یه و ژماره‌یێکی زۆر بۆ پاراستنی ئاسایشی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده خوێناوییه شه‌هید بوونه.
جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه: ئه‌م پێوه‌ندییانه بۆ پێش شۆڕشی ئیسلامی و کاتی شۆڕش و ساڵه‌کانی شه‌ڕی داسه‌پاو ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌وانه‌ی له کوردستاندا شه‌ڕیان کردووه لێره‌دا شه‌هیدبوون چه‌نده‌ها بیره‌وه‌رییان له ئازییهتی و جوامێریی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه گێڕاوه‌ته‌وه.
سکرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی زیاتر وتی: خه‌ڵکی کوردستان هه‌ر ئه‌وانه‌ن له سه‌رده‌می ته‌نیاییی شۆڕشی ئیسلامی‌دا و له‌و کاته‌ی کوردستان پڕ له پیلانی دژ به شۆڕش بوو پشتیان گرت و گیانیان بۆ ئارمانجه‌کانی دانا.
پاشان باسی له کۆڵبه‌ری کرد و ده‌ری بڕی: کۆڵبه‌ری شیاوی هیچ شوێنێک و که‌سێک نییه نابێ له بیر بکه‌ین که شۆڕشی ئیسلامی و به‌رپرسانی وڵات قه‌ت نه‌یانویستووه ئه‌م دیارده‌یه دروست ببێت.
وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی له ئێستادا چه‌ندین بڕیار بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م کێشه‌یه و دیکه‌ی گرفته‌کانی کوردستان دراوه ئاشکرای کرد: نه ئێمه ویستوومانه کوردێکی دلێر ببێته کۆڵبه‌ر و نه ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی وه‌فای کورده‌کانه.
به‌شداری له کۆڕبه‌ندی به‌رز ڕاگرتنی یادی شه‌هیدانی تیرۆر، شۆرای ئیداره‌ییی پارێزگا و هه‌روه‌ها ئاراسته کردنی وتار له کۆی خوێندکارانی زانستگا و مامۆستاکانیان له به‌رنامه‌کانی سه‌فه‌ری عه‌لی شه‌مخانی بۆ پارێزگای کوردستانه. شه‌مخانی هه‌روه‌ها له کۆڕبه‌ندی کۆمکاری پێشه‌نگانی جیهاد و شههادت به‌شداری ده‌کات و ده‌چێته دیداری خۆبه‌خش و گیانبه‌ختکارانی پارێزگاوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment