بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فیلمسازی ئیلامی بە فیلمی «ژینگەوان و پڵنگ» خەڵاتی باشترین دەرهێنان بۆ فیلمی کورتی بەڵگەیی لە یازدەهەمین مێهرەجانی نێونەتەوەییی سینەما حەقیقەتی وەدەست هێنا.
ئاهەنگی کۆتایی مێهرەجانەکە ڕۆژی 26ی سەرماوەز لە هۆڵی ئەندیشەی حەوزەی هونەری بەڕێوە چوو و باشترینەکان لە بوارە جۆراوجورەکاندا هەڵبژێردران.
شیاوی باسە فیلمی «ژینگەوان و پڵنگ» لە دەرهێنانی فەتحوڵڵا ئەمیری دەرهێنەری ئیلامی لە ناوانی حەیاتی وەحشی عەباس ئاوای نائین دروست کراوە و لە بەناوبانگترین مێهرەجانەکانی تایبەت بە ژینگە لە ئەمریکاش وەکوو باشترین فیلم ناسراوەتەوە.
ئەم فیلمە بەڵگەییە لە قەبارەی بەرهەمە هاوبەشەکانی یەکێتیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئاسیا و ئۆقیانووسیە (ABU) و بە دروشمی «گۆڕان لە ئاسیا – ڕزگاریی زەوی» دروست کراوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment