نوێنه‌ری خه‌ڵکی هه‌ورامان له په‌رله‌مان له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری په‌رله‌مانیی کوردپرێسدا ئاماژه‌ی دایه هه‌وڵی سه‌رسوڕهێنه‌ری بانکه‌کان سه‌باره‌ت به له به‌رچاو نه‌گرتنی دۆخی ئابووریی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوه‌کان و وتی: بوومه‌له‌رزه‌ی ئابووری له ناوچه‌که ڕووی داوه. بانکه‌کان هیچ دۆخێک له به‌رچاو ناگرن و له ئه‌گه‌ری پێنه‌دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانیان له زامنهکان قه‌رزه‌که‌یان وه‌رده‌گرن و ئه‌وه‌ش بۆته هۆی سەرهەڵدانی کێشەی زیاتر خه‌ڵکی بوومه‌له‌رزه لێدراو.
نادری گله‌ییی له به‌رپرسان کرد سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ نه‌کردنی به‌ڵێنه‌کانیان و وتی: به‌رپرسان به‌ڵێنه‌کانی خۆیانیان له بیر کردووه و خه‌ڵکیان به‌جێ هێشتووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که دۆخی قوتابخانه‌کان له ناوچه بوومه‌له‌رزه‌لێدراوه‌کاندا زۆر نه‌گونجاوه، زیادی کرد: قوتابیانی ناوچه بوومه‌له‌رزه‌لێدراوه‌کان له خێوه‌ت و له حه‌وشی قوتابخانه‌کاندا سه‌رقاڵی خوێندنن و ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایە که شوێنی خه‌وتنی قوتابییانی گوند و شاریش ڕووخاوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment