چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆ له‌ هه‌ولێر دەستی پێکرد

بەشی فەرهەنگ و هونەر- پێش نیوەڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌، 17ی دیسه‌مبه‌ری 2017، به‌ به‌شداریی 10 گرووپی شانۆیی له‌ ژماره‌یێک وڵاتی جیاواز و بە ئامادەبوونی ژمارەیێکی زۆر لە هونەرمەندان و هونەر دۆستان، لەسەر قەڵای هەولێر، چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆ دەستی پێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێكخه‌ری فێستیڤاڵه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئەوە کرد کە فێستیڤاڵەکە‌ له‌ 17 تا 22ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و شه‌ش رۆژ ده‌خایه‌نێت.

له‌و ماوه‌یه‌شدا، 10 نمایشی شانۆیی له‌ هۆڵه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هونه‌ری شانۆ و په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كان له‌ شاری هه‌ولێر پێشكه‌ش ده‌كرێن. نمایشی شانۆکانیش ڕۆژانه‌ له‌ كاتژمێر 3 و كاتژمێر 6ی ئێواره‌ پێشكه‌ش ده‌كرێن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9416

Your Comment

You are replying to: .
captcha