ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر پڕۆژە بڕیاری قودس کۆ دەبێتەوە

بەشی ئێران/کوردی- بڕیاره‌ له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی ئەنجومەنی هاریکاریی ئیسلامی، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پڕۆژه‌ بڕیارێک دژی گۆڕینی دۆخی ئێستای قودس به‌شێوه‌یێكی تاک لایه‌نه‌، تاوتوێ بكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایان­گەیاند: پێشبینی ئەوە دەکرێ کە پڕۆژە بڕیارەکە سبەینێ لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێ بکرێت.

پڕۆژە بڕیارەکە لە لایەن میسرەوە پێشکەش دەکرێ کە ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە و خاوەنی پێشنیارەکەش فەڵەستینە. ھاوکات جەختیش لەوە کرایەوە کە لە دوای بڕیاری ئەمریکا لەبارەی ناساندنی قودس وەک پایتەختی ڕەژیمی زایۆنی.

لە ناوەڕۆکی پڕۆژە بڕیارەکەدا ئاماژە بە بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی قودس کراوە و راشگەیێنراوە کە بڕیاری کۆتایی لەسەر قودس دەبێ لە ئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان ڕەژیمی زایۆنی و فەڵەستین دیار بکرێ نەک بە بڕیارێکی تاکلایانە.

لە پڕۆژە بڕیارەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو کە دەبێ گشت ئەو بڕیارە تاکلایانانەی دەبێتە ھۆی گۆڕینی پێکھاتە و پێگە و دیمۆگرافیای قودس، ھەڵبوەشێتەوە و ھیچ وڵاتێک باڵیۆزخانەی خۆی بۆ شاری قودس نەگوازێتەوە.

لە پڕۆژە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوەش کرا کە ئەگەری زۆرە ئەمریکا مافی ڤیتۆ لەبارەی بڕیارەکە بەکار بھێنێت و بەم ھۆیەوەش لەوانەیە بڕیارەکە بگوازرێتەوە بۆ پەرلەمانی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ٦ی جانیڤێری، شاری قودسی وەک پایتەختی ڕەژیمی زایۆنی ناساند و بڕیاریشی دا بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شاری تەلئەبیبەوە بۆ قودس.

نیو سەدەیە قودس لە ژێر داگیرکاریدایه. چەند رۆژێک لەمەوبەر، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا بڕیاری ژمارەی ٤٧٨ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ساڵی ١٩٨٠ کە دانی بە راگەیاندنی قودسی رۆژھەڵات وەک پایتەختی ڕەژیمی زایۆنی دا نەنا، پێشێل کرد و قودسی وەک پایتەختی ڕەژیمی زایۆنی ناساند و گوتی: کاتی ئەوە ھاتووە بە فەرمی دان بە قودس دابنێین وەک پایتەختی ڕەژیمی زایۆنی.

ھەروەھا ترەمپ رای­گەیاند کە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی راسپاردووە بۆ دەستکردن بە ئامادەکارییەکانی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شاری تەلئەبیبەوە بۆ قودس.

ڕەژیمی زایۆنی لە پێنجی جوون ١٩٦٧ەوە قودسی رۆژھەڵاتی داگیر کردووە. لە ساڵی ١٩٨٠وە تاکلایەنە بەشی رۆژھەڵات و رۆژئاوای شارەکەی وەک پایتەختی یەکگرتوو راگەیاندبوو.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە پەسەند کردنی بڕیاری ژمارە ٤٧٨ لە ساڵی ١٩٨٠ راگەیاندنی قودسی بە پایتەختی ئسرائیل، رەت کردەوە.

بە پێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە ئەمریکاشەوە دان بەوە دادەنێن کە قودسی رۆژھەڵات لە ژێر داگیرکاریدایە.

سەرجەم ئەو وڵاتانەی دان بە ئیدارەی ڕەژیمی زایۆنی دادەنێن باڵیۆزخانەکانیان لە تەلئەبیبە و ھیچ وڵاتێک دان بەوە دانانێت کە قودس یان بەشی رۆژھەڵات یان رۆژئاوای شارەکە پایتەختی ڕەژیمی زایۆنیە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9412

Your Comment

You are replying to: .
captcha