به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له په‌یامێکدا که له زیندانی ئه‌درنه بۆ ھه‌شته‌مین کۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی گشتیی کۆنگره‌ی دیموکراتی گه‌لان-ی ناردووه سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش وتی: "ده‌بێت له گوند تا کۆڵانه‌کان له گه‌ڕه‌که‌کان تا شارۆچکه‌کان، له‌ناو زه‌وییه‌کان تا زانکۆکان و له شاره‌کان تا ئاستی وڵات له ھه‌موو شوێنێک ئه‌نجومه‌نی گه‌ل خۆی رێک بخات و ئه‌مه‌ش سیسته‌می خۆبه‌رێوه‌بردنی گه‌لانه".
ده‌میرتاش ده‌ڵێت: "خۆبه‌ڕێوه بردن شاره‌وانی نییه و حزبایه‌تیش نییه، ته‌نیا رێکخستنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیش نییه و ئه‌مانه ھه‌موو به‌شێکن له خۆبه‌رێوه‌بردنی خه‌ڵک".
"ئه‌گه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی ئێمه له کوردستان و تورکیا که به فیداکاری و ڕه‌نج و باجی گه‌وره ئافرێندراون نه‌گۆڕن بۆ سه‌رکه‌وتنی ھه‌میشه‌یی ئه‌وکات به‌رپرسیارێتی ده‌که‌وێته سه‌ر ملی ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان به پێشه‌نگی گه‌ل ده‌زانن، به‌و بیر و باوه‌ڕه فاشیزم ده‌روخێنن و ئازادی سه‌رده‌که‌وێت"ده‌میرتاش وای وتووه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment