به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاندی حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان، له‌سه‌ر بانگھێشتیی حکوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان کردووه بۆ تاوتوێ کردنی چه‌ند پرسێک و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ھه‌ولێر و به‌غدا ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی بێت.
به‌پێی ڕاگه‌یێندراوێکی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان، له ماوه‌ی سه‌ردانه‌که‌دا نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌نگیلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا و ھه‌ر یه‌ک له زیگمار گابریێل، وه‌زیری ده‌ره‌وه و خاتوو ئۆرسه‌ڵا ڤۆنده‌رلاین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا کۆ ده‌بێته‌وه و سه‌ردانی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵ ده‌کات.
سه‌ردانه‌که، له کاتێک دایه که ھه‌رێمی کوردستان به قه‌یرانێکی سه‌ختی سیاسی و ئابووری و ئه‌منی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان تا ئێستا نه‌یتوانیوه به پێی پێویست کێشه و قه‌یرانه‌کان چاره‌سه‌ر بکات.
په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵیه‌کان و خستنه‌ڕووی دوایین پێشھاته سیاسی و ئه‌منیه‌کانی ناوچه‌که و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران و میکانیزمی چاره‌سه‌ر کردنی پرسه‌کانی نێوان ھه‌ولێر و به‌غدا و دووپات کردنه‌وه‌ی ھه‌ڵوێستی حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی پرسه‌کان به رێگه‌ی دیالۆگ و ئاشتییانه ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کان ده‌بن.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment