هه‌ماهه‌نگییێکی باش له‌ نێوان هێزی یه‌کێتی و حه‌شدی شه‌عبی له‌ نه‌ینه‌وا له‌ئارادایه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسێکی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕاپۆرته‌کان له‌باره‌ی کاری حه‌شدی شه‌عبیی عێراق بۆ ده‌ستگیر کردنی ژماره‌یێک له‌ خوێندکارانی ناوچه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: حه‌شدی شه‌عبی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگییێکی باشی له‌گه‌ڵ هێزی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌ نه‌ینه‌وادا هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غیاس سوورچی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه‌"دا ڕای‌گه‌یاند: حه‌شدی شه‌عبی هه‌ماهه‌نگییێکی باشی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ ناوچه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا هه‌یه‌ که‌واته‌ ڕاپۆرتی میدیاکان له‌باره‌ی کاری حه‌شدی شه‌عبی بۆ ده‌ستگیر کردنی ژماره‌یێک له‌ خوێندکاران له‌و ناوچانه‌ دووره‌ له‌ ڕاستی و ئێمه‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد هێزی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان و حه‌شدی شه‌عبی له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وادا چالاکی ده‌که‌ن و ده‌ری‌بڕی: پێشتر هه‌ندێک ناکۆکی له‌ نێوان خوێندکارانی مه‌سیحی و عه‌ره‌ب له‌ ناوچه‌ی حه‌مدانییه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وادا بوو که‌ به‌ موداخیله‌ی هێزی‌ ئه‌منیی عێراق ئه‌و ناکۆکییانه‌ چاره‌سه‌ر کرا و دۆخی ناوچه‌که‌ هێمن بوویه‌وه‌.

ناوبراو داوای له‌ میدیاکان کرد وردبینییێکی زیاتریان ببێت له‌سه‌ر بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و چالاکیی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان و حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچه‌یه‌دا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9398

Your Comment

You are replying to: .
captcha