وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا داوا ده‌کات ماوه‌ی ڕاسپارده‌ییی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان درێژ بکرێته‌وه‌

به‌شی جیهان- وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا داوا له‌ په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات ماوه‌ی ئاماده‌ بوونی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ سێ خاڵی جیهان و له‌وان هه‌رێمی کوردستان بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی دیکه‌ درێژ بکرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆرسولا وندرلین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا داوا له‌ په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات ماوه‌ی ڕاسپارده‌ییی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ئه‌فغانستان، مالی و هه‌رێمی کوردستان بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی دیکه‌ درێژ بکرێته‌وه‌.

سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌فته‌یه‌ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ڕاسپارده‌ییی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ 7 وڵاتی جیهانی بۆ ماوه‌ی سێ مانگی دیکه‌ درێژ کرده‌وه‌ به‌ڵام وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌ هه‌رێمی کوردستان و باکووری عێراق کۆتاییی پێ نه‌هاتوووه‌ و پێویسته‌ سه‌قامگیری له‌و ناوچه‌یه‌ جێگیر بکرێت هه‌ر بۆیه‌ش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارته‌کانی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات له‌سه‌ر درێژ کردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یه‌ک ساڵه‌ی ڕاسپارده‌ییی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان.

له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی داعشه‌وه‌ له‌ عێراق وڵاتی ئه‌ڵمانیا هه‌م له‌ خاکی ئه‌ڵمانیا و هه‌م له‌ هه‌رێمی کوردستان مه‌شقی سه‌ربازی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌دات. هه‌روه‌ها ئه‌و وڵاته‌ چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازی به‌ بایه‌خی 92 میلیۆن دۆلاری ڕاده‌ستی هێزه‌ کوردییه‌کان کردوووه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ داعش.

سه‌رچاوه‌: دۆیچه‌وله‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9396

Your Comment

You are replying to: .
captcha