١٧ کانونی یەکەم ٢٠١٧ - ١٣:٠١
شه‌مخانی سبه‌ینێ دێته‌ سنه‌

به‌شی کوردستان- سكرتێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌ییی ئێران سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌/ 27ی سه‌رماوه‌ز سه‌ردانی پارێزگای کوردستان ده‌کات و له‌ چه‌ند به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگی، زانستگایی و ئیداری له‌ سنه‌ به‌شدار ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وته‌دان له‌ کۆڕبه‌ندی به‌رزڕاگرتنی یادی شه‌هیدانی تیرۆری پارێزگای کوردستان و به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی شۆرای ئیداریی پارێزگای کوردستان له‌ دیکه‌ی به‌رنامه‌کانی سه‌فه‌ری ده‌ریاڤان شه‌مخانی بۆ پارێزگای کوردستان ده‌بێت‌.

سكرتێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌ییی ئێران هه‌روه‌ها له‌ سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ شاری سنه‌ له‌ کۆڕبه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی پێشه‌نگانی جیهاد و شه‌هاده‌تی پارێزگای کوردستان به‌شداری ده‌کات و له‌گه‌ڵ گیانبه‌ختکارانی ئه‌و پارێزگایه‌ دیدار و چاوپێکه‌وتنی ده‌بێت و له‌ ئاپۆڕه‌ی خوێندکارانی زانستگا و مامۆستایانی زانکۆکانی سنه‌ وته‌ پێشکه‌ش ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی ئیداره‌ی پارێزگای کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9391

Your Comment

You are replying to: .
captcha